پێشینەكانی قەرزی خانووبەرە و نیشتەجێكردن دەگەڕێتەوە
پەیامی کورد ... پێشینەكانی قەرزی خانووبەرە و نیشتەجێكردن دەگەڕێتەوە
لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی گەڕانەوەی پێشینەی قەرزەكانی خانووبەرە و نیشتەجێكردن و كشتوكاڵ و پیشەسازی كرا بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریان لەسەر بدرێت.
سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوبەری بەشێک لە بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەکان لە بواری قەرزی نیشتەجێکردن و خانووبەرە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بە ووردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بەرپرسانی بانکەکان داتا و پێشنیازی خۆیان خستەڕوو.
وەزیری دارایی بانکە پسپۆڕییەکانی ڕاسپارد بە زووترین کات ڕاپۆرت و پێشنیازی خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەکان پێشکەش بکەن تا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت، دواتریش ڕێنمایی پێویستیان بۆ دەردەکرێت بە جۆرێک كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و ئەو چین و توێژانە بێت کە پێشینەکانیان وەرگرتووە.
ئەم بابەتە 25297 جار خوێندراوەتەوە