پێنتاگۆن : بانگەشەی ناردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ کەنارئاوەکانی ئەمریکا بێ بنەمایە
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن : بانگەشەی ناردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ کەنارئاوەکانی ئەمریکا بێ بنەمایە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەو بانگەشەی ڕەتکردەوە کە سەبارەت بە بوونی کەشتییەکی ئێرانی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەری ڕەوانەی ئەمریکا کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی کەشتییەکی ئێرانی دەکەن کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەری ڕەوانەی کەنارئاوەکانی ئەمریکا کراوە دوورە لە ڕاستییەوە.
پێشتر ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نهێنییانەی لەم ڕۆژانەدا بەسەر ئاسمانی شاری نیوجرسی دەفڕن، ئێرانین و سەرچاوەکەیان کەشتییەکە کە لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا وەستاوە.
جێف ڤان درو، یەکێک لە نوێنەرانی ویلایەتی نیووجێرسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوە نهێنییەکان ووتی: "ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەتوانن سەر بە ئێران بن".
ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە