پێنتاگۆن : بە گشتی ٥٥ هێرش ئەنجام دراون و دەیان ئەنداممان برینداربوون
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن : بە گشتی ٥٥ هێرش ئەنجام دراون و دەیان ئەنداممان برینداربوون
پێنتاگۆن رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا زیادی کردووە و لە ١٧ی (تشرینی یەکەم/١٠)ی ٢٠٢٣ەوە بە گشتی ٥٥ هێرش ئەنجام دراون و دەیان ئەندام برینداربوون.
سابرینا سینگ، جێگری وەزیری راگەیاندنی پێنتاگۆن رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا زیادی کردوە و لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بە گشتی ٥٥ هێرش ئەنجامدراوە و دەیان ئەندامی خزمەتگوزاری برینداربوون.
ئاماژهی بهوهش كردووه، له عێراق ٢٧ هێرش و له سووریا ٢٨ هێرش كراونهته سهر هێزهكانی ئهمریكا، هاوكات ٥٩ ئهندامی هێزهكانی ئهمریكا برینداربوون، بەڵام دڵنیایی دەداتە لهوهی هەموو کارمەندهكان بە سەرکەوتوویی گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
پێنتاگۆن ووردەکاری دیاریکراوی لەبارەی چۆنیەتی هێرشەکان و گرووپە بەرپرسیارەکانی نەخستوەتەڕوو، بەڵام ڕایگەیاندوە، دەسەڵاتداران بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە لە نزیکەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە