پێنتاگۆن : لە کاتی هێرشکردنە سەر ئێران لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندیدا بووین

پەیامی کورد   ...   پێنتاگۆن : لە کاتی هێرشکردنە سەر ئێران لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندیدا بووین


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی بەوەدانا کە لە کاتی هێرش بۆ سەر ئێران لەگەڵ ئیسرائیل دا لە پەیوەندی دا بووە.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند کە لە کاتی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندیدایە.

پێنتاگۆن لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هیچ ڕۆڵێکی نەبووە.

لە بەشێکی دیکەدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باسی لە ناردنی زیاتر لە 10 هەزار سەرباز لەلایەن کۆریای باکوور و جێگیرکردنیان لە سنووری ئۆکراین کرد و بە زۆر نیگەرانی ناوبرد.

پێشتر بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سوپاسی هاوپەیمانانی ئەم ووڵاتە بە تایبەت ئەمریکای "بۆ هاوکاری بەردەوامیان" کرد.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە