پێنتاگۆن : ناردنی هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی بەرگری کردنە لە ئیسرائیل

پەیامی کورد   ...   پێنتاگۆن : ناردنی هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی بەرگری کردنە لە ئیسرائیل

ووتەبێژی پێنتاگۆن لە ڕوونکردنەوەی هۆکاری ناردنی هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیدیعای کرد کە ئامانجی ئەمریکا بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و بەرگریکردنە لە ئیسرائیل ئەگەر پێویست بکات.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە "چەند هەزار" سەربازی زیادە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە کاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بەرزبوونەتەوە.

ووتەبێژی پێنتاگۆن سابرینا سینگ بانگەشەی کرد کە ئامانجی ئەمریکا بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە و بەرگریکردنە لە ئیسرائیل ئەگەر پێویست بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنتاگۆن چەند فەوجێکی فڕۆکەی جەنگی "بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا" دەنێرێت.

ئەم کارە لە ناوەڕاستی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حێزبۆڵلا دا ڕوودەدات، کە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت تووندتر بوو، کە بووە هۆی تیرۆرکردنی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا، سەرۆکی حیزبۆڵڵا و کارمەندە پلە باڵاکانی دیکەی ئەم گرووپە.

ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە لوبنان، لە کاتێکدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لەبری ئەوە لەگەڵ وەستاندنی ئۆپراسیۆنێکی لەو شێوەیەدایە.


ئەم بابەتە 40209 جار خوێندراوەتەوە