پێنتاگۆن چۆن ئۆکراین ناچار دەکات پاشەکشە بکات ؟
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن چۆن ئۆکراین ناچار دەکات پاشەکشە بکات ؟
داواکاری نوێ بۆ یارمەتی لە کیێڤ لە کۆنگرێس ڕاگیرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، سابرینا سینگ، جێگری ووتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە، پێویستە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە پێگەکانیان بکشێنەوە لە کاتێکدا داواکارییەکی نوێ بۆ هاوکاریکردنی کیێڤ لە کۆنگرێس وەستاوە.
سینگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : دەزانین ئۆکراین پێویستی بە بڕیاری ستراتیژی هەیە لە ئێستاوە بۆ ئەوەی لە هەندێک بواردا پاشەکشە بکات بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکانی.
بە ووتەی ناوبراو، هۆکاری ئەم جۆرە بڕیارانە، پەسەندنەکردنی داواکارییەکی نوێ بۆ هاوکاری کیێڤ لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە.
دوێنێ جەیک سۆلیڤان یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ ڕایگەیاند، ناتوانێ کاتی ڕێککەوتنی هاوکاری نوێ بۆ ئۆکراین لە کۆنگرێسی ئەمریکا دیاری بکات .
پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی واژوو کرد کە ڕێگە دەدات تەرخانکردن بۆ چالاکییەکانی حکوومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە غیابی بوودجەی ڕێککەوتنی دەوڵەت بۆ ساڵی دارایی کە لە 1ی تشرینی یەکەمەوە لەو ووڵاتە دەستیپێکردووە. بەڵام لەسەر دەستپێشخەری پارتی کۆماریخوازی ئۆپۆزسیۆنی ئەمریکا، بڕگەکانی تایبەت بە تەرخانکردنی هاوکارییە داراییە گەورەکانی نوێ بۆ ئۆکراین لە بەڵگەنامەکەدا لابرا. ئیدارەی ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتی یاسادانان کرد کە لە ساڵی دارایی ٢٠٢٣دا ١٣ ملیار دۆلاری زیادە خەرج بکات بۆ یارمەتییە سەربازییە بەپەلەییەکان بۆ کیێڤ. جگە لەوەش، داوای 8.5 ملیار دۆلار بۆ هاوکاری ئابووری و ئەمنی بۆ ئۆکراین و ژمارەیەک ووڵاتی دیکە کراوە. سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە واشینتۆن بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی یارمەتییەکان بۆ کیێڤ و داوای لە کۆمارییەکانی ناو کۆنگرێس کرد پاڵپشتی ئەم جۆرە دەست پێشخەرییانە بکەن.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کرد کە ١٤.٣ ملیار دۆلار یارمەتی ئۆکراین و ئیسرائیل پەسەند بکات. 61 ملیار دۆلار بۆ کیێڤ پلانی بۆ دانراوە، کە نزیکەی نیوەی ئەو بڕە پارەیە پێویستە بۆ دابینکردنی چەک و پڕکردنەوەی یەدەگەکانی خەرج بکرێت.
ئەم بابەتە 10578 جار خوێندراوەتەوە