پێنج ووڵات داوای كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایەتی له كوردستان دەکەن
پەیامی کورد ... پێنج ووڵات داوای كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایەتی له كوردستان دەکەن
چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی جیهان، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سەرقاڵی گرتنەبەری ڕێکارن، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گشتییان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێ، ئێستا ڕێكاره‌كان ده‌ستیان پێكردووە.
به‌پێی زانیارییەکان ، چه‌ند ووڵاتێک ، كه نوێنه‌رایه‌تییان له عێراق هه‌یه، سەرقاڵی ئەوەن مامه‌ڵه‌ی یاسایی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشكه‌ش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستانیش نوێنه‌رایه‌تییان بكرێته‌وه.
ئامانج هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری فڕاکسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگەیاند : "پێنج ده‌وڵه‌ت كه نوێنه‌رایه‌تییان له عێراق هه‌یه، به‌نیازن نوێنه‌رایەتییان له كوردستانیش بكه‌نه‌وه، له‌وانه (ئازه‌ربایجان، فلیپین، ڤه‌نزۆئێللا، میسر و به‌نگلادش)، کە ئێستا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەستیان بە ڕێکاری یاسایی کردووە، چونكه ئه‌مه ڕێكاری ده‌وێت".
هەرکی ڕاشیگه‌یاند، به فه‌رمی ئه‌م ووڵاتانه داواكارییان بۆ ئەم مەبەستە پێشكه‌ش كردووه.
ئەم بابەتە 16815 جار خوێندراوەتەوە