پێویستی بەپەلەی وریشە مورادی زیندانی سیاسی مەحكووم بە لە سێدارەدان بە چارەسەری پزیشکی

پەیامی کورد   ...   پێویستی بەپەلەی وریشە مورادی زیندانی سیاسی مەحكووم بە لە سێدارەدان بە چارەسەری پزیشکی

وریشە مورادی بە ناوبانگ بە (جوانا سنە)، زیندانی سیاسی مەحكووم بە لە سێدارەدان و كە لە زیندانی ئێڤین دەسبەسەر كراوە، ڕووبەڕووی کێشەی، لەوانە خوێن بەربوونی ڕیخۆڵە بووەتەوە و، سەرەڕای پێویستی بەپەلەی بۆ چارەسەرکردنی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، بەڵام تا ئێستا ڕێگە نەدراوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هرانا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکانی نزیک لە بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە؛
"وریشە ماوەیەکی زۆرە بەدەست خوێن بەربوونی ڕیخۆڵە و ئازاری سکییەوە دەناڵێنێت". تەنها جارێک ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان کراوە، بەڵام بەبێ چارەسەری پێویست گەڕێندرایەوە بۆ زیندان.

باری جەستەیی ناوبراو نالەبارە. بەڵام بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبوون ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی بکەن و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو.


 


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە