پێویستە جگەری مریشک بخۆین یان نا؟
پەیامی کورد ... پێویستە جگەری مریشک بخۆین یان نا؟
ئەگەر جگەری مریشک بە شێوەیەکی ئۆرگانیک ئامادەکرابێت، خواردنی زۆر بەسوودە و کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی فشار و بەهێزکردنی پێست و قژ و چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشی.
بەڵام لەبەر ئەوەی جگەری مریشک ڕەنگە مادەی هۆرمۆنی تێدابێت و ببێتە خۆراکێکی زیانبەخش، هەندێک کەس پێشنیاری خواردنی ناکەن.
جگەری مریشک دەتوانێت یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی فشاری دەروونی بدات و ئەو ڤیتامین و کانزایانەی تێیدایە یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی دەروون و وزە و سیستەمی بەرگری لەش.
هەروەها جگەری مریشک بەسوودە بۆ پاراستنی تەندرووستی پێست و قژ و نینۆک.
بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت جگەری مریشک دەتوانێت زیاتر دژە زیندەیی و کانزا قورسەکان و ژەهرەکانی تێدابێت کە لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ جەستەی مرۆڤ و کێشەی تەندرووستی درووست بکات.
بۆیە ئەگەر دڵنیا نەبوویت لە چۆنیەتی بەخێوکردنی مریشک باشترە خۆت بەدوور بگرێت لە بەکارهێنانی جگەری مریشک.
هەروەها خواردنی جگەری مریشک بۆ هەندێک کەس باش نییە، وەک ئەوانەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە، چەوری خوێنیان زۆرە و زراون، چوونکە جگەری مریشک دەتوانێت کۆلێسترۆڵی بەرزی هەبێت، ئەمەش ڕەنگە زیانی بۆ ئەو کەسانە بگەێنێت.
ئەم بابەتە 33472 جار خوێندراوەتەوە