پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەند و پێشمەرگە حەسەن عەلی خەنجەر لادرا
پەیامی کورد ... پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەند و پێشمەرگە حەسەن عەلی خەنجەر لادرا
بەڕێوبەری ھونەری و ڕۆشنبیری دھۆک ووتی : وەکوو ڕێزگرتن لە خەباتی ھونەرمەند و پێشمەرگە حەسەن عەلی خەنجەر، بە ئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەند لادرا کە بە پشتیوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووست کراوە.
ئەمیر عەلی، بەڕێوبەری ھونەری و ڕۆشنبیری لە پارێزگای دھۆک، ڕایگەیاند : ئەرکی حکوومەتە ڕێز لە خەبات و ماندبووبوونی ھونەرمەندان بگرێت، حەسەن عەلی خەنجەریش لە گۆڕەپانی هونەریدا ناوێکی دیارە، تەمەنی خۆی بە پێشمەرگایەتی و ھونەری کوردی بەخشیوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی بە بواری ھونەری دەدات، بۆیە بڕیاردرا پەیکەرێکی بۆ لەقەزای شێخان درووست بکرێت و ڕێزی لێ بگیرێت.
ئەمیر عەلی ووتیشی : پارێزگاری دھۆک پشتگیری لەو پڕۆژەیە کردبوو و سەندیکای ھونەرمەندانیش بە ھاوکاری ئیدارەی قەزای شێخان کارەکەیان ئەنجام دا و ئەو پەیکەرە بۆ ھونەرمەندی گەورەی حەسەن عەلی خەنجەر درووست کرا، بیرۆکەی پڕۆژەکە ھی لقی٢٠ی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پڕۆژەکەی ئەنجامدا، ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی، پارێزگاری دھۆک و بەرپرسانی حزبی و حکومی پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەندی گەورە حەسەن عەلی خەنجەر لادرا.
ئەم بابەتە 11477 جار خوێندراوەتەوە