پەردە لەسەر کتێبی ''از کرمانشاهان تا کرمانشاە'' لادرا

پەیامی کورد   ...   پەردە لەسەر کتێبی ''از کرمانشاهان تا کرمانشاە'' لادرا

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە کتێبی "از کرمانشاهان تا کرمانشاە" بەرهەمی دوکتورموحەممەد باقر پیری ڕۆژی چوارشەممە لە شاری کرماشان بەڕێوە چوو.

ئەم ڕێوڕەسەمە بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵك لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها بەشێکی بەرچاو لە نووسەران، لێکۆڵەران و شاعیرانی ناوداری کورد بەڕێوە چوو.

لەم کۆڕەدا مامۆستا ئەردەشیر کەشاوەرز مێژوونوسی ناوداری کورد وەکوو وتاربێژی ئەم کۆڕە جەختی لەسەر گرینگی کتێبی "از کرمانشاهان تا کرمانشاە" كردەوە کە بریتییە لە هەژدە وتووێژ لەگەڵ ناودارانی کرماشان و حەوت ووتار لەسەر مێژوو و کەلتوور و ڕۆڵ و گرینگی کرماشان لە ئاست ئێران و کوردستاندا.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هەوڵ و تێکۆشانی نووسەری کتێبەکە کرد کە نزیک بە سی ساڵە لە دەورانی مێرمنداڵی تا ئێستا لەسەر شوناس، مێژوو و کەلتووری کوردی لە کرماشاندا دەنووسێت.


ئەم بابەتە 23028 جار خوێندراوەتەوە