پەرلەمانی لوبنان متمانەی بەخشییە حكوومەتی نوێی ووڵاتەكەی
پەیامی کورد ... پەرلەمانی لوبنان متمانەی بەخشییە حكوومەتی نوێی ووڵاتەكەی
حكوومه‌تی لوبنان به سه‌رۆكایه‌تی نه‌واف سه‌لام چوارشه‌ممه متمانه‌ی په‌رله‌مانی ووڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له‌كۆی 128 په‌رله‌مانتار، 95 په‌رله‌مانتار حكوومه‌تی نوێیان په‌سه‌ند كرد.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی لوبنان ده‌ستیكرد به ده‌نگدان بۆ پێدانی متمانه به حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌واف سه‌لام، له‌ئه‌نجامیشدا حكوومه‌تی نوێ به پاڵپشتی 95 په‌رله‌مانتار له كۆی 128 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك په‌رله‌مانی لوبنان دانیشتنه‌كانی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی به‌یاننامه‌ی وه‌زاری وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێدانی متمانه به حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌واف سه‌لام، دوای دو دانیشتنی به‌یانیان و ئێواران له سێشه‌ممه‌دا.
له كۆتایی دانیشتنی متمانه‌دان نه‌واف سه‌لام جه‌ختیكرده‌وه كه حكوومه‌تی لوبنان پابه‌نده به كاركردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناچاركردنی ئیسرائیل بۆ وه‌ستاندنی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری لوبنان.
نه‌واف سه‌لام پێش ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانیش رایگه‌یاند، "ئێمه نه‌رم و نیان نابین له‌گه‌ڵ چاودێری و لێپرسینه‌وه، هه‌روه‌ها ئیداره گشتییه‌كان كارا ده‌كه‌ین و به‌ره‌نگاری به‌فیڕۆدان و به‌رتیلدان ده‌بینه‌وه، جگه له باشتركردنی بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران، ده‌بێت بارودۆخی سه‌ربازیش باشتر بكه‌ین، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی یاسای نوێ ده‌كه‌ین".
نه‌واف سه‌لام جه‌ختیكرده‌وه، "به‌ڵێ ئێمه حكوومه‌تێكی هاوپشتیین، كاریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانمان دا ئه‌وه پشتڕاستبكه‌ینه‌وه، زمانی دیالۆگ ده‌گرینه‌به‌ر و ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ده‌ین به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له پرۆسه‌ی چاكسازی و بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت دا".
ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە