پەرلەمانی هۆڵەندا دەنگی دا لەسەر دوو پڕۆژە بڕیار بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانی سووریا و چەسپاندنی سیستمێکی دیموکراسی لەو ووڵاتەدا.

پەیامی کورد   ...   پەرلەمانی هۆڵەندا دەنگی دا لەسەر دوو پڕۆژە بڕیار بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانی سووریا و چەسپاندنی سیستمێکی دیموکراسی لەو ووڵاتەدا.

پەرلەمانی هۆڵەندا داوا دەکات حکوومەتی هۆڵەندا و یەکیتی ئەورووپا وابکەن مافەکانی کورد لە قۆناغی ڕاگوزەردا لە سووریا دەستەبەر بکرێن و، “کورد، ئێزدی و کریستیان لە مەترسیی تووندەوۆی و جیهادیزم و تیرۆریزم بپارێزرێن”.

بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمانی هۆڵەندا، كە لە کۆی ١٤٩ پەرلەمانتار ١٤٦ پەرلەمانتار دەنگیان لە بەرژەوەندی ڕۆژئاوای کوردستان دا، كە تیایدا حکوومەتی هۆڵەندا پابەند دەكات، لەسەر ئاستی پەیوەندی نێوان دوو دەوڵەتدا، داوا لە تورکیا بکات “دەست بەجێ هێرشی سەر کوردانی سووریا بوەستێندرێن”.

جەختیش كراوەتەوە، “مافەکانی کورد لە سووریای داهاتوودا دەستەبەر بکرێن”.

پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانتاران (کاتی پیری، پەرلەمانتاری پێشووی یەکیتی ئەورووپا و پەرلەمانتاری ئێستای پارتی (کرێکاران و سەوزەکانی هۆڵەندا) و یان پاتەرنۆتە، پەرلەمانتاری پارتی لیبراڵی ٦٦ـەوە) پێشکەش کرابوو.
 


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە