پەیامی بایدن بە ئێران سەبارەت بە هەڕەشەی ووڵامدانەوەی بۆ سەر ئیسرائیل

پەیامی کورد   ...   پەیامی بایدن بە ئێران سەبارەت بە هەڕەشەی ووڵامدانەوەی بۆ سەر ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە کاردانەوەی بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە کاردانەوە بەرامبەر بە تیرۆرکردنی ڕابەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس وەرگرت و ڕایگەیاند کە ئەو کارە مەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕووبەڕووی پەیامنێران دەبێتەوە کە لە کاتی جێهێشتنی کڵێساکەدا پرسیاری لێدەکەن.

یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان دەپرسێت پەیامتان چییە بۆ ئێران سەبارەت بە ئیسرائیل؟ وە بایدن لە ووڵامدا دەڵێت: مەکە.

ئەمە ئەو ووشەیەیە کە پێشتر بایدن لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکان لە ٧ی خەزەڵوەر و هەروەها پێش هێرشی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر ئەم ڕژێمە لە مانگی پووشپەڕدا، بۆ قسەکردن لەگەڵ دوژمنانی ئیسرائیل بەکاری هێناوە.

دوای ئەوەی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس لە کاتی سەفەری بۆ تاران بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونی سەرۆک کۆماری ئێران کرایە ئامانج و شەهید کرا، کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی ڕاگەیاند .


ئەم بابەتە 11973 جار خوێندراوەتەوە