پەیامی بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سووریا دوای هەڵهاتنی لە ووڵات

پەیامی کورد   ...   پەیامی بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سووریا دوای هەڵهاتنی لە ووڵات

                 بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری دیكتاتۆری پێشووی سووریا نامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕەتی دەکاتەوە، پێشتر پلانی بەجێهێشتنی دیمەشق ی دانابێت، بەڵکوو وەکوە خۆی باسی کردووە، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 8-12-2024، پایەختی بەجێهێشتووە و چووەتە ڕووسیا.

دەشڵێت : تا دوا ساتەکان سەرپەرشتی بەرەکانی جەنگم کردووە.

ئەسەد نووسیویشیەتی، لەم چوارچێوەیەدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە من لە یەکەم ڕۆژی شەڕەوە ڕەتم کردەوە ڕزگاری ووڵاتەکەم بگۆڕمەوە بۆ ڕزگاری کەسی، یان موزایەدە لە گەڵ گەلەکەم بکەم، هەر ئەو کەسەم کە لەگەڵ ئەفسەر و سەربازەکان لەگەڵ سوپاکەم لەسەر هێڵەکانی یەکەمی شەڕ وەستام.

لە درێژەی پەیامەکەیدا ئەسەد دەڵێت” من هەر هەمان ئەو کەسەم کە لە سەختترین ساڵانی شەڕەکەدا نەڕۆیشتووم و لەگەڵ خێزانەکەم و خەڵکەکەم دا مامەوە.

دەشڵێت” هەرکەسێک خیانەتی لە هاوپەیمانەکانی نەکرد کە لەگەڵی دا وەستابوون، ناتوانێت هەمان ئەو کەسە بێت کە واز لە گەلەکەی دەهێنێت کە سەر بە خۆیەتی، یان خیانەت لە خۆی و سوپاکەی بکات.
 


ئەم بابەتە 121 جار خوێندراوەتەوە