پەیامی ترامپ بۆ کۆبوونەوەی داڤۆس : یان لە ئەمریکا بەرهەم دەهێنم یان باج لەسەر کاڵاکانتان دەسەپێنم

پەیامی کورد   ...    پەیامی ترامپ بۆ کۆبوونەوەی داڤۆس : یان لە ئەمریکا بەرهەم دەهێنم یان باج لەسەر کاڵاکانتان دەسەپێنم

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی بە بڕیاردەرە گەورەکانی جیهان دا کە ئەگەر بەرهەمەکانیان بگوازنەوە بۆ ئەمریکا، باجی کەمتر دەدەن، هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ئەگەر نەیکەن باجیان بەسەردا دەسەپێنن.

ئەم قسانەی ناوبراو لە میانەی یەکەم ووتاری گەورەی خۆیدا دوای دەستپێکردنی خولی دووەمی وەک سەرۆک کۆمار ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی داڤۆس.

ترامپ لە کۆشکی سپییەوە لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، پێداچوونەوەی بەو زنجیرە فەرمانە جێبەجێکردنانەدا کرد کە لە دوای دەست بەکاربوونییەوە لە سێیەم ڕۆژی سەرۆکایەتییەکەیدا واژووی کردوون. ئەو هەروەها بانگەشەی کرد کە "پشتیوانییەکی گەورەی" لەلایەن گەلی ئەمریکاوە وەرگرتووە بەهۆی ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەیەوێت.

پاشان سیاسەتی "گێزەر و دار"ی خۆی دووپاتکردەوە و ووتی "با بەرهەمەکەت لە ئەمریکا دروست بکەین، کەمترین باجت پێدەدەین لە هەموو وڵاتێکی جیهان".
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام ئەگەر بەرهەمەکەت لە ئەمریکا درووست نەکەیت، کە مافی خۆتە، بە شێوەیەکی تەواو سادە، ناچار دەبیت باجێک بدەیت، کە بڕی باجەکە جیاوازە، بەڵام ئەوە باجێکە کە سەدان تێچووی خەزێنەمان دەبێت ملیارەها دۆلار، تەنانەت تریلیۆن دۆلاریش." "هاوردەکردن بۆ بەهێزکردنی ئابووریمان و دانەوەی قەرزەکانی سەردەمی ئیدارەی ترامپ."

شارەزایان دەڵێن لە ئەمریکا ئەو باجانەی کە بەسەر کاڵا و خزمەتگوزارییە هاوردەکراوەکاندا دەسەپێندرێت، بە پلەی یەکەم لەلایەن بەکارهێنەرانی کۆتاییەوە دەدرێت. ئەوان دەڵێن لە دۆسیەی ترامپ دا، سەپاندنی باج بەسەر کاڵاکانی ئەورووپا و شوێنەکانی دیکەی جیهان دەتوانێت توانای کڕینی ناوخۆیی و ئابووری ئەمریکا لاواز بکات.


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە