پەیامی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ

پەیامی کورد   ...   پەیامی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ ووتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: هیچ ساڵێک لە هیچ شوێنێک وەک ئاکرێ یادی جەژنی نەورۆز نەکراوەتەوە و و دەمانەوێت ئاکرێ ببێتە بنکەی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز.

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ گیانیان لەدەستدا و ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوە و کەمکردنەوەی ئازاری ئەوانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.

هاوکات سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بەهۆی کێشەی مووچەوە و ووتی: هەرچەندە کێشەی ئێمە تەنیا مووچە نییە و دڵنیاییش دەدەم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ لەسەر هێلم و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە بە تەواوی چارەسەربکرێت و چیتر نەبێتە گرفت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: نەورۆز رۆژێکی مێژوویی و نەتەوەیی یە و لەم رۆژەدا پەیمان دەدەینە خوای خۆمان و بەڵێن دەدەینە خوێنی شەهیدان کە بەرگری لە ماف و ئازادی و دەستەکەوتەکانی خۆمان و کیانی کوردستان بکەین و رووبەڕووی ستەم و بێ دادی و گەندەڵی و نادادی دەبینەوە.


ئەم بابەتە 10678 جار خوێندراوەتەوە