پەیامی سەیری پێنتاگۆن سەبارەت بە دژە هێرشی ئۆکراین

پەیامی کورد   ...  پەیامی سەیری پێنتاگۆن سەبارەت بە دژە هێرشی ئۆکراین

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا رایگەیاند : دژە هێرشی ئۆکراین بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا "درێژ و قورس و خوێناوی دەبێت".
ژەنەڕاڵ مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین ی بە شکست خواردوو نازانێت، بەڵام ئاماژەی بە بوونی هێڵی بەرگری بەهێز بۆ هێزەکانی ڕووسیا کرد.

ئاماژەی بەوەش کردوە، دژە هێرشی ئۆکراین "درێژ و قورس و خوێناوی دەبێت".

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە دژە ئۆکراین هێرشی بەخێرایی کۆتایی نایەت و چەندین مانگ دەخاینێت.
هێزەکانی ئۆکراین لە سەرەتای مانگی حوزەیران هێرشی بەرپەرچدانەوەیان بۆ سەر چەند میحوەرێک دەستپێکردوە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ڕایگەیاند، لایەنی ئۆکراینی نەیتوانیوە هیچ ئامانجێک بەدەست بهێنێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە