پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025 ەوە
پەیامی کورد ... پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025 ەوە
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2025، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێم و گشت کوردستانییان دەکەم و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان دەخوازم.
سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەم لێکراوی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە بە داخەوە بە هۆی کێشە درووستکردن و نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆرانی هەرێم، ساڵێکی دارایی سەختی دیکەیان بەڕێکرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە لە سالی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.
هەروەها ئومێدەوارین، لە زووترین کاتدا، گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئەنجام بگات و لە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بگەنە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی یەکگرتووی بەهێز و سەرتاسەری دروست بکرێت، کە لە ئاست ئەرک و ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتوودا بێت و بێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوادارم ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە