پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ەوە

پەیامی کورد   ...    پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی.

بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ ھەمووان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکەیە، دەرفەتێکە بۆ بەھێزکردنی بەھاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی ھاوکاری لە کۆمەڵگەدا. ھیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بھێنێت.

خوای مەزن ڕۆژوو و پەرستشی ھەمووان قبووڵ بکات و ئاسوودەیی بە ھەمووان ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٢/٢٨


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە