پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح
پەیامی کورد ... پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح
سێشەممە ٢٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی.
بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم و ھیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیان بۆ دەخوازم.
کوردستان ھەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایین زای جۆراوجۆر بووە و پێویستە ھەموومان زیاتر پەرە بە کلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکھاتەکانی کوردستان بدەین.
جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و ھەمیشە لە خۆشیدا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/١٢/٢٤
ئەم بابەتە 129 جار خوێندراوەتەوە