پەیامی گرینگی ئیسرائیل سەبارەت بەکۆتایی هاتنی بەریتانیا
پەیامی کورد ... پەیامی گرینگی ئیسرائیل سەبارەت بەکۆتایی هاتنی بەریتانیا
دوای ئەوەی بەریتانیا سزای بەسەر دانیشتوان و کۆمپانیاکانی ئیسرائیل دا سەپاند و فرۆشتنی چەك و ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی ڕاگرت، لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر لەندەن بەهۆی سیاسەتی ناوخۆی و دژە ئیسرائیل بوونەوە زیان بە ئابوورییەكەی بگەێنێت، ئەوە بڕیاری خۆیەتی، بەڵام ماوەی 77ساڵە ئەركی ئەو ووڵاتە كۆتایی هاتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، سێشەممە لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێش بڕیارەكەی بەریتانیا، دانووستانەکانی ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد لەلایەن حکوومەتی ئێستای لەندەن ەوە هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینی بوو، جگە لەوەی كە ڕێککەوتنەکە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو ووڵاتی دەکرد.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەگەر حکوومەتی بەریتانیا بەهۆی دژە ئیسرائیل بوون و ڕەچاوکردنی سیاسەتی ناوخۆیی، ئامادەیە زیان بە ئابووری ووڵاتەكەی بگەێنێت، ئەوە بڕیاری خۆیەتی.
سەبارەت بەو سزایانەی لەندەن بەسەر دانیشتوانی ئیسرائیل دا سەپاندویانە، لە ڕاگەێندراوەكەدا هاتوە، "ناڕەوا و جێگەی داخە، بەتایبەتی لە کاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە ماتەمینی قوربانییەکی دیکەی تیرۆریزمی فەلەستین، كە پزیشکەکان لە شەڕدان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی منداڵە تازەلەدایکبووەکەی لە نەخۆشخانە".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەركی بەریتانیا ڕێک 77 ساڵ لەمەوبەر کۆتایی هات، فشارە دەرەکییەکان ئیسرائیل ڕاناگرن لە بەرگریکردن لە بون و ئاسایشی خۆی لە بەرامبەر ئەو دوژمنانەی کە بەدوای لەناوبردنیدا دەگەڕێن".
ئەوە لەكاتێكدایە حکوومەتی بەریتانیا، سێشەممە ڕاگرتنی دانووستانەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئیسرائیل و سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەک لە دانیشتوانی کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، بانگهێشتی باڵیۆزی ئیسرائیلیان لە لەندەن کردووە، لەبارەی پەرەسەندنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و فراوانکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە.
لەگەڵ ئەوەش دا، بەریتانیا ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕاگەیاند کە "دەتواندرێت لە غەززە بەکاربهێندرێت"، هۆشداریشی دا لە "هەنگاوی زیاتر" ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە ڕێگەی سەربازییەکەی ئێستای.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە