پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە
پەیامی کورد ... پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار و بەڕێز عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر زۆر خەمگین بووم.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەت و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم. خودای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات.
انا لله و انا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
20ی ئایاری 2024
ئەم بابەتە 47724 جار خوێندراوەتەوە