پەیامێکی گرینگ لە لایەن ئیسرائیل ەوە بۆ یەحیا سنوار
پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ لە لایەن ئیسرائیل ەوە بۆ یەحیا سنوار
یووئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە میدیا ئیسرائیلی یەکانی راگەیاندووە، یەحیا سنوار و براکەی وەکو ئەوانی دیکە هەمیشە بێ هەڵە نامێننەوە و وەکوو محمەد زەیف و مەروان عیسا هەڵەیەک دەکەن و سوپای ووڵاتەکەیان دەگەنە سەریان.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە کەرتی غەززە پێویستە دوو ئامانج بەدەست بهێنن و بەهەموو هێزیانەوە کار بۆ ئەو دوو ئامانجە دەکەن، ئامانجەکانیش بریتین لە کۆتایی هێنان بە بزووتنەوەی حەماس و گەڕانەوەی بارمتەکان.
ووتەکانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای ئەوەدێت، میدیاکانی ئەو ووڵاتە باس لەوەدەکەن کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتە شکستی هێناوە.
هاوکات، بەگوێرەی کەناڵی 12ـى ئیسرائیلی، ئەندامێکی باڵای تیمی دانووستاندنکاری ئیسرائیل، کەس وکاری ئەو بارمتانەی لە 7ـى ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن حەماسەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون ئاگادارکردووەتەوە کە، بەدوور دەزانرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست ئەنجام بدرێت
ئەم بابەتە 71451 جار خوێندراوەتەوە