پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
پەیامی کورد ... پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم. پاڵپشتی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین.
خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی ھەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارییەتییەوە ھاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
مەسعوود بارزانی
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
ئەم بابەتە 27826 جار خوێندراوەتەوە