پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

پەیامی کورد   ...   پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییه‌وه‌، سه‌رۆك موسعوود بارزانی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد. 

دەقی په‌یامەکەی سه‌رۆك مسعود بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی سەری ساڵی ۱٤٤٦ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا.

 

مەسعوود بارزانی

۷ی تەممووزی ۲٠۲٤

۱ی موحەرەمی ۱٤٤٦ی کۆچی


ئەم بابەتە 23479 جار خوێندراوەتەوە