پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی سەردانەکەی سوودانی

پەیامی کورد   ...   پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی سەردانەکەی سوودانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، 15-4-2024 لە پەیامەکەیدا کە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە هەروەها دەڵێ، "ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەین و دڵنیان بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێت "کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو ووڵات."


ئەم بابەتە 77978 جار خوێندراوەتەوە