پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا
پەیامی کورد ... پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و سەید عەباس عێراقچی، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانووستانە ئەتۆمییەکان و پێشهاتەکانی ناوچە تاوتوێ کرا و ئاڵوگۆڕ کرا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانووستانە ئەتۆمییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و ئاڵوگۆڕ کران.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەمان بە تووندی ڕەخنەی لە کردەوەی ناڕەوا و ئیستفزازی ووڵاتانی ئەورووپایی لە پەسەندکردنی گەمارۆوە نوێیەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران گرت.
عیراقچی هەروەها بە تووندی ئیدانەی بڕیاری هەرسێ ووڵاتی ئاڵمانیا، فەڕەنسا و ئینگلتەرای کرد بۆ پێشکەشکردنی بڕیارنامەیەک لە کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی و ڕوونیکردەوە کە ئەم هەنگاوەی سێ ووڵاتی ئەورووپایی بە دژایەتییەکی ڕوون دادەنرێت ئەو کەشوهەوای ئەرێنییەی کە لە کارلێکەکانی نێوان ئێران و ئاژانسدا درووست دەبێت، تەنیا شتەکان ئاڵۆزتر دەکات.
وەزیری دەرەوە هەروەها ئاماژەی بە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل دژ بە لوبنان و درێژەی جینۆساید لە غەززە لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکارییەکانی ناوچەکە کرد.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە