چارەسەری شێرپەنجە دەبێتە کوتان و بۆماوەیی؛ دۆزینەوەی ئاماژەکانی نەخۆشی لە DNA
پەیامی کورد ... چارەسەری شێرپەنجە دەبێتە کوتان و بۆماوەیی؛ دۆزینەوەی ئاماژەکانی نەخۆشی لە DNA
زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری بۆماوەیی و ڤاکسینی کەسی تەنها چەند نموونەیەکن لەو چارەسەرە نوێیانەی کە لەم ڕۆژانەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە پەرەیان پێدەدرێت.
یەکێک لە دەستکەوتە نوێیەکانی بواری شێرپەنجە، دروستکردنی ڤاکسینی تایبەتمەندە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون. هەزاران کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ئینگلتەرا دەتوانن بەم زووانە بتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی نوێی شێرپەنجە بکەن.
لەلایەکی ترەوە توێژەرانی ئەمریکی پشکنینێکیان داڕشتووە کە دەتوانێت 18 شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتایی یەکانیاندا دەستنیشان بکات. لە تاقیکردنەوەیەکدا کە لەسەر ٤٤٠ کەسی تووشبوو بە شێرپەنجە ئەنجامدراوە، پشکنینەکە لە قۆناغێکی سەرەتاییدا شێرپەنجەی دەستنیشانکردووە بە وردی ٩٣% لە پیاوان و ٨٤% وردبینی لە ئافرەتان.
ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە