چارەنووسی ئیسماعیل قائانی لە زاری ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ەوە

پەیامی کورد   ...   چارەنووسی ئیسماعیل قائانی لە زاری ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ەوە

ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز" لە زاری بەرپرسانی ئێران ەوە بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەیرووتی کردووە و لەگەڵ سەرکردەکانی حیزبۆڵڵا کۆبووەتەوە و دوایین جار لەوێ بینراوە.

"کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل" باسی لەو هەواڵانە کرد کە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسماعیل قائانی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت لە ڕۆژی هەینی دا بریندار بووە.

سێ بەرپرسی دیکەی ئێران یش بۆ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز پشتڕاستیان کردەوە کە قائانی هەفتەی ڕابردوو بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حیزبۆڵڵا و یارمەتیدانی ئەو گرووپە بۆ چاکبوونەوە لە شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی حەسەن نەسرۆڵڵا، سەردانی بەیرووتی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز، ئەندامێکی سوپای پاسداران کە لە بەیرووت جێگیر بووە و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە کە بێدەنگی بەرپرسانی باڵای ئێران سەبارەت بە چارەنووسی قائانی ترس و دڵەڕاوکێی لای ڕیزەکانی سوپای قودس درووست کردووە.  بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ وەڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە.


ئەم بابەتە 32230 جار خوێندراوەتەوە