چارەنووسی منداڵێکی سنەیی تەمەن ١٧ ساڵ ناڕوون نادیارە

پەیامی کورد   ...   چارەنووسی منداڵێکی سنەیی تەمەن ١٧ ساڵ ناڕوون نادیارە

بەگوێرەی زانیارییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پارسا ڕۆستەمی منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، بە تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەست بەسەربوونەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نییە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئەو منداڵەیان دەست بەسەر کردووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی پارسا ڕۆستەمی تا ئێستا لەبەردەست نییە و بێ ئاکام بوونی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتر لەسەر چارەنووسی.
تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ پارسا، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەست نییە.
 


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە