چالاکوانانی ژینگەپارێز هێرشیان کردە سەر ڤێلاکەی لیۆنێل مێسی بە بڕی ١١ ملیۆن یۆرۆ لە ئیسپانیا

پەیامی کورد   ...   چالاکوانانی ژینگەپارێز هێرشیان کردە سەر ڤێلاکەی لیۆنێل مێسی بە بڕی ١١ ملیۆن یۆرۆ لە ئیسپانیا

میدیاکانی ئیسپانیا چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا کۆمەڵێک چالاکوانی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا هێرشیان کردە سەر ڤێلاکەی لیۆنێل مێسی بە بڕی ١١ ملیۆن یۆرۆ لە دوورگەی ئیبیزای ئیسپانیا.

لیۆنێل مێسی کە مانگی ڕابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوی جامی ئەمریکای ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا بە شکستی کۆڵۆمبیا، لە پێکانەکەی لە قاچی چاک دەبێتەوە و لە ئێستادا لە پشوودایە.

 بەڵام ئەو هەواڵە ناخۆشەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەفسانەی ئەرژەنتینی پێگەیشت، ئەوە بوو کە ڤێلا گرانبەهاکەی لە شاری ئیبیزا بووە ئامانجی ناڕەزایەتی ڕێکخراوی "فوتۆرۆ ڤێجیتال" و دوو چالاکوانی ناڕازی چوونە ناو شوێنی ئەم ڤێلایە و بۆیاخیان بەسەر دیوارەکان و... ووشەی "لۆکس" تۆ قەیرانی کەشوهەوای ئێمەیت" لەسەر دیواری ماڵەکەی نووسیویانە.

ئەگەر وەرزشوانێک ڕەتی بکاتەوە میدالیای ئۆڵەمپیاد وەربگرێت چی ڕوودەدات؟
ئەم چالاکوانانە زۆر شوێنی ڤێلاکەیان بە سپرای سوور و ڕەش نەخشاندووە و وێنەی ئەم کارەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، ئەمەش زۆر کەسی تووشی سەرسووڕمان کردوە.

لەنێو ئەم وێنانەدا، وێنەی یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە دەبینرێت کە لافیتەیەکی بەدەستەوەیە کە لەسەری نووسراوە: "یارمەتی زەوی بدەن، خواردنی باش بخۆن و پۆلیس لەناوببەن"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر بە بێ بایەخی حکوومەت بەرامبەر بە قەیرانی کەشوهەوا و جیهانی گەرمبوونەوە.

هەروەها لە ڕوونکردنەوەی هۆکاری هێرشکردنە سەر کۆشکی مێسی دا نووسیویانە: ئێمە کۆشکی نایاسایی مێسیمان لە ئیبیزا نەخشاند. ئەم کۆشکە بینایەکی نایاساییە کە یاریزانێکی تۆپی پێ دروستی کردووە بە بەهای یازدە ملیۆن یۆرۆ. هاوکات لە دوورگەکانی بالیاریک ڕۆژانە دوو بۆ چوار کەس بەهۆی شەپۆلی گاما گیان لەدەست دەدەن.

هەروەها داوایان لە لیۆنێل مێسی کرد کە ڕۆڵی دەوڵەمەندەکان لە درووستکردنی قەیرانی کەش وهەوا ئیدانە بکات.

وێنەکانی ئەم چالاکییەیان لە پەیجی فەرمی خۆیان لە فەزای ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە.

ئەم گرووپە هۆکاری کارەکەیان بۆ پاراستنی هەسارەکە و لەناوبردنی دەوڵەمەندەکان ڕاگەیاندووە.

مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی لە تیپی ئینتەرمیامی تا ئێستا کاردانەوەی بەرامبەر بەم کارە نەبووە.

لیۆنێل مێسی لە ماوەی مانەوەی لە ئیسپانیا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆر حەزی لەم ووڵاتە بووە و منداڵەکانی لەم ووڵاتە لەدایک بوون و گەورە بوون، چەندین کۆشکی کڕیوە، یەکێک لەوانە کۆشکەکەی یازدە ملیۆن یۆرۆ بووە لە ئیبیزا.

ئەم ئەستێرە ئەرژەنتینییە پێشتر بۆ بەسەربردنی پشوو و کاتێکی خۆش دەچووە ئەم کۆشکە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا، بەهۆی بوونی لە خولی ئەمریکی و هەروەها هەڵبژاردەی وەرزشی ئەرژەنتینی، چانسی ئەوەی نەبوو لە ئیسپانیا بێت.

ئەم هەواڵە لەلایەن کۆمپانیای ڕێلڤۆوە بڵاوکراوەتەوە و زیاتر باس لەوە کراوە کە هەندێک موڵکی دەوڵەمەندەکانی دیکە وەک یەخت و ئۆتۆمبێلێکی لامبۆرگینی و فڕۆکەیەکی جۆری تایبەتیش لەم دواییانەدا لەلایەن هەمان ڕێکخراوەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

ڕێکخراوەکە ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای ئۆکسفام دەکات کە لە ساڵی 2019 بڵاوکراوەتەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەوڵەمەندترین 1%ی جیهان بەرپرسیارن لە هەمان ڕێژەی پیسبوونی کاربۆن وەک دوو لەسەر سێی هەژارانی جیهان، هاوکات ئەو گرووپەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی گۆڕانی کەش وهەوا ئیگلیمی خەڵکی لاوازی... کۆمەڵگا . وە خەڵکی سەر بە ئەم ڕێکخراوە هەوڵ دەدەن بە ناڕەزایەتی جۆراوجۆر تیشک بخەنە سەر بەرپرسیاریەتی دەوڵەمەندەکان بەرامبەر بە کەش وهەوا و قەیرانی ژینگەیی.

لە مانگی یەکدا پۆلیسی ئیسپانیا ٢٢ ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیان دەستگیرکرد کە خەریکی زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی دەوڵەمەندەکان بوون.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئاژانسی هەواڵی ئاس ڕایگەیاندووە ، مێسی سکاڵای لەسەر ڕێکخراوی ژینگەپارێزی فوتورۆ ڤیگێتال Futuro Vegetal تۆمارکردووە، کە نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوە ڤێلاکەی مێسییان تێکداوە.

ئەم ڕێکخراوە ئەم داواکارییە داراییەی بە زۆر زانی و ڕایگەیاند کە "دەتوانرێت بۆیاخەکە بە ئاو لاببردرێت".


ئەم بابەتە 10930 جار خوێندراوەتەوە