چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە ٨ مانگ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

پەیامی کورد   ...   چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە ٨ مانگ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

قانع خاتری، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، بە ٨ مانگ زیندان سزا درا

قانع خاتری، چالاکوانی مەدەنی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا عەزیزی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی دژبەری ڕێژیم، بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ناوبراو، پێشتر لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر كرا و دوای ١٥ ڕۆژ بە بارمتەی پێنج سەد ملیۆن تمەنی ئازاد كرا.


 


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە