چالاکێکی کرێکاری لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئێران ەوە بانگهێشت و دەکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی قورس
پەیامی کورد ... چالاکێکی کرێکاری لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئێران ەوە بانگهێشت و دەکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی قورس
سنە؛ بانگهێشت کردنی پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
ڕۆژی چوارشەمە ٢ی مەی ، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کرا.
ئەم بانگهێشتە لەڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی ناوەندە ئەمنییەکانەوە بووە و داوایان لە ناوبراو کردبوو کاتژمێر ١٠ بەیانی لەم ناوەندە ئەمنییە ئامادەبێت.
پەیام فەتحی، پێشتریش بەهۆی چالاکییەكانی چەندین جار لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.
ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە