چاویلکەی زیرەکی Ray-Ban Meta بە توانای ناردنی ستۆری ئینستاگرام تەیار کرا

پەیامی کورد   ....   چاویلکەی زیرەکی Ray-Ban Meta بە توانای ناردنی ستۆری ئینستاگرام تەیار کرا

ئێستا دەتوانن ستۆری ڕاستەوخۆ لە ئینستاگرام بنێرن بەبێ ئەوەی پێویست بە مۆبایل و تەنها لە ڕێگەی چاویلکەی زیرەکی Ray-Ban Meta . بە پاڵپشتی ئینستاگرام، بەکارهێنەرانی چاویلکەی زیرەکی Ray-Ban ئێستا دەتوانن بە بەکارهێنانی فەرمانی دەنگی داوای لێبکەن کە وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوبکاتەوە پێش گرتنی یان دوای گرتنی.

ئەم تایبەتمەندییە یەکێکە لەو تایبەتمەندییە نوێیانەی کە کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنۆلۆژیا بۆ چاویلکە زیرەکەکانی دابینی کردووە و لەنێو تایبەتمەندییە نوێیەکانی تریشدا دەتوانرێت ئاماژە بەوە بکرێت کە پاڵپشتی ئەمازۆن میوزیک و ئەپی Calm meditation دەکات.


ئەم بابەتە 46302 جار خوێندراوەتەوە