چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا چووەتە ناوچەی بەرگری ئەمریکا لە نزیک ئالاسکا، بهڵام دوو فڕۆكهی جۆری ئێف 16ی ئەمریکی رێگرییان لێکردوون
پەیامی کورد ... چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا چووەتە ناوچەی بەرگری ئەمریکا لە نزیک ئالاسکا، بهڵام دوو فڕۆكهی جۆری ئێف 16ی ئەمریکی رێگرییان لێکردوون
وهزارهتی بهرگری ئهمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا چوونەتە ناوچەی بەرگری ئەمریکا لە نزیک ئالاسکا، بهڵام دوو فڕۆكهی جۆری ئێف 16ی ئەمریکی رێگرییان لە فڕۆکە رووسییەکان کردووە.
وهزارهتی بهرگری ئهمریكا له بهیاننامهیهكدا ئاماژەی بەوەکردوە، فڕۆکەی شەڕکەری ناردووە بۆ رێگریکردن لە فڕۆکە رووسییەکان، لە رووداوێکدا بەرپرسان بە "رووبەڕووبوونەوەیەکی ڕووتینی" وەسفی دەکەن و دهڵێن، پەیوەندی بەو "تهنه نهناسراوانهوه" نهبووه كه ئهمریكا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خستویهتیه خوارهوه.
فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکای باکوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چوار فڕۆکە ڕوسییەکە ڕۆژی دووشەممە چوونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا و لە دەرەوەی ئاسمانی ئەمریکا و کەنەدا ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو فڕۆکەی جۆری ئێف 16ی ئەمریکی رێگرییان لە فڕۆکە رووسییەکان کردووە، لەکاتێکدا لێیان نزیکبوونەتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا (ڕۆسکۆسمۆس) وێنەیەکی لە شکانێکی ژێرزەوینی تێکتۆنیکی دوای بوومەلەرزەکەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بڵاوکردەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە