چین : نابێت ئەمریکا دەستوەردان لە بازرگانی ئێمە لەگەڵ ئێران بکات

پەیامی کورد   ...   چین : نابێت ئەمریکا دەستوەردان لە بازرگانی ئێمە لەگەڵ ئێران بکات

لە کاردانەوە بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیا چینییەکان، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانەکانی واشینتۆن لە هاوکارییە ئابوورییەکانی پێکەن و تاران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی گڵووباڵ تایمز، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ماو نینگ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پێکەن هەمیشە دژی خراپ بەکارهێنانی سزا تاکلایەنە نایاساییەکان و دەسەڵاتی دادوەری دەرەوەی خاک بووە و داوای لە واشینتۆن کردووە دەستوەردان و تێکدانی هاوکارییە ئاساییەکانی بازرگانی و ئابووری نێوان چین و ئێران ڕابگرێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا هات کە ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە، سەبارەت بە هاوردەکردنی نەوت لە ئێران ەوە، پاڵاوگەیەکی نەوتی لە پارێزگای شاندۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی چین و تێرمیناڵیکی نەوتی لە پارێزگای گوانگدۆنگ لە باشووری ئەو ووڵاتە سزا دا.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێکەن هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی کۆمپانیا چینییەکان.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە