چین کەشتییەکی ئاسمانی لە دیوی شاراوەی مانگ نیشاندەوە

پەیامی کورد   ...   چین کەشتییەکی ئاسمانی لە دیوی شاراوەی مانگ نیشاندەوە

چین ڕۆژی یەکشەممە کەشتییەکی ئاسمانی بێ سەرنشینی لە دیوی شاراوەی مانگ نیشتەوە و بەربەستێکی سەرەکی بۆ وەرگرتنەوەی یەکەمین نموونەی بەرد و خاکی جیهان لە دیوی تاریکی مانگی تێپەڕاند.

لە کاتێکدا ووڵاتانی جۆراوجۆر لەوان ئەمریکا هیوادارن لە دەیەی داهاتوودا کانزاکانی مانگ بۆ پاراستنی ئەرکە درێژخایەنەکانی ئاسمانی و بنکە مانگییەکان بەکاربهێنن؛ چین توانی فڕۆکەی چانگ ٦ لە دیوی تاریکی مانگ بنیشێنێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی شین هۆوای چینی، ئەمە یەکەم جارە نمونەی بەرد و خاک لە بەشێکی مانگ وەربگیرێت کە کەمتر لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ئەرکی چانگێ-٦ لە ٣ی ئایار (٤ی ئایار) دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی ٥٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەم مانۆڕە سەرکەوتووە دووەم ئەرکی چینە بۆ دیوی تانریکی مانگ، ناوچەیەک کە هیچ ووڵاتێکی دیکە پێی نەگەیشتووە. ئەم دیوی مانگە کە هەمیشە لە زەویەوە دوورە، پڕە لە کانیاوی قووڵ و تاریک کە پەیوەندییەکان و ئۆپراسیۆنەکانی نیشتنەوە بە ڕۆبۆتەکان چالاکتر دەکەن.


ئەم بابەتە 39636 جار خوێندراوەتەوە