چێشتخانەیەک کە دەرمانی دژە سکچوونی دەدا بە کڕیارەکانی / چێشتلێنەرەکە دەستگیرکرا
پەیامی کورد ... چێشتخانەیەک کە دەرمانی دژە سکچوونی دەدا بە کڕیارەکانی / چێشتلێنەرەکە دەستگیرکرا
دوو چێشتلێنەری چێشتخانەیەکی هۆتێلی ناوخۆیی لە شاری نانتۆنگی چین بە بڕی ١٦٠ هەزار یوان غەرامە کران و سزای ٢ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا بەهۆی ڕشتنی دەرمانی دژە سکچوون بۆ خواردنی کڕیارەکانیان.
ئەم دوو چێشتلێنەرە ساختەکارە خواردنی ماوە بەسەرچوویان بەکارهێناوە بۆ ئامادەکردنی خواردن بۆ کڕیاران، بۆ ئەوەی بەرکەوتەی نەبن، دەرمانی دژە سکچوونیان وەک "جنتامیسین سەلفات"یان بۆ خواردنەکە زیادکردووە.
جێنتامیسین سەلفات دژە زیندەییە بۆ چارەسەری سکچوون و ئەم دوو چێشتلێنەرە بە هاوکاری ئەم جۆرە دەرمانە مەترسی کێشەی گەدە و ئازاری گەدە لە کڕیاران کەم دەکەنەوە و ساختەکارییەکانیان ئاشکرا دەبێت.
ئەم بابەتە 12387 جار خوێندراوەتەوە