چەندین هێرشی مووشەکی له یه‌مه‌نه‌وه بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامدرا
پەیامی کورد ... چەندین هێرشی مووشەکی له یه‌مه‌نه‌وه بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامدرا
سوپای ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵدانی مووشه‌ك له یه‌مه‌ن ه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل ده‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی داوه و زیاتر له 20 كه‌سیش برینداربوون.
ڕۆژنامه‌ی "یه‌دعووت ئاحاروونۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ئایزه‌ره‌كان بۆ هۆشداریدان له هه‌ڵدانی مووشه‌ك بۆسه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ، یافا، پێتا تیكڤا، ڕیشۆن لێزیۆن، ئه‌شدۆد، ڕامات گان، لۆد، ڕاملێ، هێرزلیا و ڕێهۆڤۆت، هه‌روه‌ها ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی مووشه‌ك له "ئاراد، كسیفه و ئارارا له نه‌گێڤ و له ته‌ل ئاراد، مێریت و ساڤا" لێدرا.
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندوه كه "دوای ئه‌و هۆشدارییانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر چالاك كران، مووشه‌كێك كه له خاكی یه‌مه‌ن ه‌وه هه‌ڵدرابوو، پێش ئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خاكی ووڵاته‌كه، ڕێگری لێكرا".
ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە