چەند سەربازێکی سەر بە ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لوبنان کوژران

پەیامی کورد    ...   چەند سەربازێکی سەر بە ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لوبنان کوژران


 کاناڵی ئەلعەرەبییە لە زاری چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا بڵاوی کردەوە کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ''هەیسەم سلێمان'' لە دەورووبەری شارۆچکەی "بەساتین بەبیلا" و ناوچەی سەیدە زەینەب لە نزیک دیمەشق، دوو ئەندامی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژران و ٦ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان ڕایگەیاندووە کە شەوی چوارشەممە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی کفرا و سیدیقین لە باشووری لوبنان لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل لانیکەم دوو کەس کوژراون و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
ئەم بابەتە 11635 جار خوێندراوەتەوە