چ "ناوەندێکی بڕیاردان" لە ئۆکراین بەم زووانە دەکرێت بە مووشەکی ئۆرشنیکی ڕووسیا هێرش بکرێتە سەر؟

پەیامی کورد   ...   چ "ناوەندێکی بڕیاردان" لە ئۆکراین بەم زووانە دەکرێت بە مووشەکی ئۆرشنیکی ڕووسیا هێرش بکرێتە سەر؟

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ لە ووتارێکدا ڕایگەیاند، مووشەکی نوێی ئۆرشنیک بە مەودای مامناوەندی بالیستیکی هایپەرسۆنیک لە دژی "ناوەندەکانی بڕیاردان"ی دوژمن بەکاربهێندرێت، لەنێویاندا ئەوانەی دەکەونە شاری کیێڤ.

پووتین ئاماژە بە چ ئامانجێکی ئەگەری دەکات لە ئۆکراین ؟

زاراوەی "ناوەندەکانی بڕیاردان"، بەپێی کۆنتێکستەکە، زۆرجار بۆ وەسفکردنی بارەگاکان بەکاردەهێنرێت، هەروەها سەرکردایەتی سیاسی و/ یان سەربازی ووڵاتێک - تەنها ئەوانەی بڕیارەکان دەدەن.

بۆ نموونە لە دۆخی ئۆکراین دا، ئەم کۆدە ڕەنگە بە مانای بەرپرسانی پلە باڵای سەربازی و مەدەنی بێت کە لانیکەم بە ناو، سەرکردایەتی ڕژێمی کیێڤ دەکەن: حکوومەت، ئیدارەی سەرۆکایەتی، یان وەزارەتی بەرگری ئۆکراین لەم شوێنە گەرمانەدان.

دەستەواژەی بەرچاوی پووتین دەتوانێت ئاماژە بەو شوێنانەش بکات کە ئەو کەسانەی سەرەوە بڕیاریان لێدەدەن: بارەگای سەربازی، بینا حکوومییەکان، ناوەندی فەرماندەیی، بنکە فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنەکان لە ئۆکراین.


ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە