ڕابەری ئێران لە ووڵامی نامەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا : "تاران لەژێر فشاری هیچ ووڵاتێک دانووستان ناکات"
پەیامی کورد ... ڕابەری ئێران لە ووڵامی نامەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا : "تاران لەژێر فشاری هیچ ووڵاتێک دانووستان ناکات"
ڕۆژێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نامەیەکی بۆ باڵاترین دەسەڵاتی ئێران ناردووە بۆ دانووستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی عەلی خامنەیی ووڵامی دایەوە.
ڕۆژی شەممە عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ووڵامی نامەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "تاران لەژێر فشاری هیچ ووڵاتێک دانووستان ناکات".
ووڵامی عەلی خامنەیی دوای ئەوە دێت ڕۆژێک پێش ئەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای فۆکس بزنس ڕایگەیاند، دەیەوێت دانووستان لەسەر ڕێککەوتنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران بکات.
هەر لەوبارەیەوە خامنەیی دەشڵێت "تاران هەرگیز داواکارییەکان بۆ سنووردارکردنی بەرنامە مووشەکییەکەی قبووڵ ناکات، هەندێک ووڵاتی چەوسێنەر پێداگری لەسەر دانووستان دەکەن بۆ سەپاندنی داواکارییەکانیان و چارەسەرنەکردنی کێشەکان".
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لەوەش کرد "هەندێک لە حکوومەتە خۆبەزلزانەکان پێداگری لەسەر دانووستان دەکەن. ئامانجی گفتوگۆکانیان بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان نییە، بەڵکوو پیلانگێڕی و سەپاندنی چاوەڕوانییەکانیانە".
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە