ڕازی بوونی ناتانیاهوو بە پلانی ئاگربەستی ئەمریکا ؛ هەنگاوێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە
پەیامی کورد ... ڕازی بوونی ناتانیاهوو بە پلانی ئاگربەستی ئەمریکا ؛ هەنگاوێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە
یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە پێشنیاری ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ڕازی بووە.
ئەم پلانە کە لەلایەن ئاستیو ویتكاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکاوە پێشکەش کراوە، گەرەنتی ئاگربەستێکی کاتی لە مانگی ڕەمەزان و جێژنی پەسحی جوولەکەکاندا دەكات و بەندە بە ئازادکردنی ئەو بارمتانەی كە ماونەتەوە و لە لەلایەن حەماس ەوە دەست بەسەرن.
بەپێی وردەکارییەکانی ئەم پێشنیازە، گرووپی تیرۆریستی حەماس لە یەکەم ڕۆژی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا نیوەی بارمتەکان ئازاد دەکات و ئەوانی دیکەش دوای بەدیهێنانی ئاگربەستی هەمیشەیی ئازاد دەکرێن.
ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە