ڕافائێل گەڕووسی سەفەری ئێران دەکات
پەیامی کورد ... ڕافائێل گەڕووسی سەفەری ئێران دەکات
ڕافائیل گەڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی کە بڕیارە لە شاری ئێسفەهان بەڕێوەبچێت، گەشت بۆ ئێران دەکات.
بڕیارە ئەم کۆنفرانسە لە ١٧ تا ١٩ی گوڵان لە شاری ئێسفەهان بەڕێوە بچێت.
پێش ئەوەی بچێتە ئەم کۆنفرانسە، گەڕووسی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە تاران کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.
ئەم بابەتە 59008 جار خوێندراوەتەوە