ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ترامپ : ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی ترامپ و پووتین بەردەوامن
پەیاامی کورد ... ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ترامپ : ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی ترامپ و پووتین بەردەوامن
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بەردەوامە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترامپ و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئارادایە.
ئەم لێدوانەی والتز لە کاتێکدایە کە دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: ئەمریکا هێشتا بە فەرمی داوای کۆبوونەوەی نەکردووە. "بێگومان چاوەڕوانی ئەوە مەنتیقیە تا [ترامپ] دەست بەکار دەبێت".
کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکراین یەکێک بوو لە بەڵێنە سەرەکییەکانی ترامپ. لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا بەردەوام جەختی لەوە کردەوە کە "ڕۆژێک" کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین دەهێنێت.
هەروەها ڕەخنەی لە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین گرتووە کە بەردەوام داوای هاوکاری سەربازی و دارایی زیاتر لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات.
هەرچەندە ترامپ نەخشەڕێگایەکی ڕوونی بۆ ئاشتی نەخستووەتەڕوو، بەڵام ڕاپۆرتە میدیاییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تیمەکەی بیر لە ئاگربەست لە بەرەکانی پێشەوەی ئێستا دەکەنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕووسیا تودەی، دانووستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کەگبی لە بەهاری 2022 تێکچوو، هەردوولا یەکتریان تۆمەتبار کرد بەوەی داواکاری ناڕاستەقینەیان کردووە.
بە ووتەی پووتین، تیمی ئۆکراینی بە بەشێک لە مەرجەکانی ڕووسیا ڕازی بووبوو، بەڵام دواتر لە ژێر فشاری ڕۆژئاوا لەناکاو لە دانووستانەکان کشایەوە.
ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە