ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە گەشتەکەیدا بۆ چین لەگەڵ شی جین پینگ کۆبووەوە و قسەی کرد

پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە گەشتەکەیدا بۆ چین لەگەڵ شی جین پینگ کۆبووەوە و قسەی کرد

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، کە سەفەری بۆ چین کردووە، پێنجشەممە ٢٩ی ئاب لە پەکین لەگەڵ سەرۆک شی جینپینگ کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد. ئەم سەفەرە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژی نێوان دوو زلهێزی جیهانی بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەردا.
شی لەم دیدارەدا ئاماژەی بەوەدا کە چین پابەندە بە پەیوەندییەکی سەقامگیر لەگەڵ واشنتۆن.
هەروەها ووتی: "لەم جیهانە گۆڕاو و پشێوەدا، ووڵاتان پێویستیان بە هاودەنگی و هەماهەنگییە...نەک گۆشەگیری یان پاشەکشە".
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک جۆ بایدن پابەندە بە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکەن و واشینتۆن بۆ ئەوەی دووربکەوێتەوە لە هەر جۆرە ناکۆکییەک.


ئەم بابەتە 87220 جار خوێندراوەتەوە