ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : بەردەوام دەبین لە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل

پەیامی کورد   ...    ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : بەردەوام دەبین لە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل

ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بەبێ ئاماژەدان بە کوژرانی ٤٢ هەزار کەس لەسەر دەستی ئیسرائیل ، ناردنی چەکی نوێی بۆ ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە بەرلین بەردەوامە لە هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل.

ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند، بەرلین باری نوێی چەک بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.

پێشتریش شوڵتز لە ساڵڕۆژی ڕووداوی ٧ی ئۆکتۆبەردا، بێ ئەوەی ئاماژە بە کارەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین و لوبنان بکات ، ڕایگەیاندبوو کە ئاڵمانیا لە گەڵ ئیسرائیل وەستاوە. هەروەها ڕایگەیاند کە "ئێمە لە حکوومەتدا بڕیارمانداوە بەم زووانە چەکی زیاتر بۆ ئیسرائیل بنێرین".

ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بەنیازی ئەوە نییە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت. ئەو بەرپرسە ئاڵمانییە جەختی لەوە کردەوە کە بەرلین بەردەوامە لە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل.


ئەم بابەتە 24799 جار خوێندراوەتەوە