ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : پێویستە بە ئامادەبوونی ڕووسیا کۆنفرانسی ئاشتی ببەستین

پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : پێویستە بە ئامادەبوونی ڕووسیا کۆنفرانسی ئاشتی ببەستین

ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا جارێکی دیکە جەختی لە بەشداریکردنی ڕووسیا لە کۆنفرانسی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین کردەوە.

شوڵتز لە وتارەکەیدا بۆ پەرلەمانی ئاڵمانیا ووتی: سەرۆکی ئۆکراین ڕاستی وتووە، منیش دووبارەی دەکەمەوە. پێویستمان بە کۆنفرانسێکی تری ئاشتی هەیە و پێویستە ڕووسیا لەسەر مێزەکە بێت. ئەمە ئەرکێکە کە دەبێت بەسەریدا زاڵ بین”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی دەرفەتێک بۆ ئاشتی، ئاشتییەکی دادپەروەرانە و نەک ئاشتییەکی دیکتاتۆر، نەک تەسلیمبوون، (ئاشتییەک) کە هێرش بکاتە سەر یەکپارچەیی و سەروەری ئۆکراین وەک واڵاتێک بۆ ڕێزگرتن."

ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕۆژی یەکشەممە هەروەها پشتیوانی لە بانگهێشتی ڕووسیا بۆ کۆنفرانسی ئاشتی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین کرد.

ئۆکراین هێشتا خاوەنی بەشێک لە خاکی ڕووسیایە لە پارێزگای کورسک. بەڵام پێشکەوتنەکانی مۆسکۆ لە ناوچەی دۆنێتسکی ئۆکراین بەردەوامن و ئەگەری ئەوە هەیە لە هەفتەکانی داهاتوودا شاری ستراتیژی پۆکرۆڤسک بکەوێت و دواتر ڕووسیا زاڵ بێت بەسەر نزیکەی هەموو ناوچەی دۆنێتسکدا.


ئەم بابەتە 69077 جار خوێندراوەتەوە