ڕاوێژکاری بایدن : ئەمریکا هیچ بڕیارێکی بۆ فراوانکردنی جبەخانەی ئەتۆمی نەداوە
پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری بایدن : ئەمریکا هیچ بڕیارێکی بۆ فراوانکردنی جبەخانەی ئەتۆمی نەداوە
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕیاری فراوانکردنی جبەخانەی ئەتۆمی نەداوە، ئەو پرۆسەیە ڕەنگە "چەند مانگ و ساڵێک بخاێنێت".
سولیڤان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سی بی ئێس ووتی: ئێمە هیچ بڕیارێکمان نەداوە و وتی: ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و گوێ لە بۆچوونی هەردوولا دەگرین، لە مانگ و ساڵانی داهاتوودا بڕیارێک دەدەین.
پێشتر پرانای وادی، بەڕێوبەری باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا هەست بە پێویستی دەکات بۆ فراوانکردن و هەمەچەشنکردنی جبەخانەی ئەتۆمی.
ئەم بابەتە 36002 جار خوێندراوەتەوە